بـەڤیـدیۆ .. فڕۆکەیەکی ئێرانی بەشێوەیەکی مەترسیدار نیشتەوە

ئەمڕۆ بەیانی لە ناوچەی ئەحواز کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئێران فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر‌ی سەر بە کۆمپانیای قەزیۆن بە 130 سەر نشینەوە لە فڕۆکەخانەی شاری مەعشوور لە ڕێڕەوی خۆی دەرچوو کاتی نیشتنەوە و لەسەر شەقامێکی نزیك لە فڕۆکەخانە داکەوت و لە گرتەیەکی ڤیدیۆی دا ساتێ هاتنە دەرەوەی سەرنشینانی نێو فڕۆکەکە بەدیار دەکەوێت و هیچ کەسێکی نێو فڕۆکەکە زیانی گیانی بەر نەکەوتووە.

جەعفەڕزادە وتەبێژی فڕۆکەوانی ئێران سەبارەت بە ڕووداوی نیشتنەوەی مەترسیداریی فڕۆکە مەدەنییەکەی ماهشەهر دەڵێت: لە تارانەوە ئەم فڕۆکەیەی کۆمپانیای کاسپیەن بەبێ گرفت فڕیوە بەڵام کاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی ماهشەهر، چەرخەکانی نەکراوەتەوە و نەیتوانیوە لە فڕۆکەخانە بنیشێتەوە بۆیە لە جادەیەکی نێوشار بێ ئەوەی زیان بە خانووبەرەی کەس بگەیەنێت و یان موسافیرێک بریندار بووبێت، بەسەرکەوتووییەوە نیشتووەتەوە.

Back to top button