وەزارەتی تەندروستی هەرێم هۆشداری بەهاوڵاتیان دەدات

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نوسراوی فەرمی رێنماییەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو كردەوەو هۆشداری بەهاوڵاتیانیش داوە بۆ جێبەجێكردنی رێنماییەكان.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی  هەرێم  لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیەکانی تەندروستی کردوە رایگەیاندوە، بەهۆی روودانی توشبوونی ژمارەیەك هاوڵاتی بەنەخۆشی كۆئەندامی هەناسەو سیەكان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ  2019 لە چین، بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە لەكوردستان پێویستە چەند رێوشوێنێك بگیرێتە بەر لەوانەش :

1- پتەوکردنی چالاکی پەتاگەری دژی کۆنیشانەی توندی کۆئەندامی هەناسە بەتایبەت لەو کەسانەی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئاسیاوە لە هەر خاڵێکی هاتنەژورەوە دێنە کوردستان.

2- لەکاتی گومانکردن بۆ توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێویستە نمونەیەک یان زیاتر وەربگیرێت، لە چەند کاتێكی جیاوازدا لەو شوێنانەی کە دیاریکراون، دواتر رەوانەی تاقیگەی تەندروستی گشتی بکرێت بۆ پشکنین، ئەمە سەرەڕای وەرگرتنی نموونە لە لووت و دەم، پاشان ناردنی بۆ تاقیگە بەم شێوەیە:

3- دەستبەجێ ئاگادارکردنەوە لە هەبونی هەر حاڵەتێك کە گومانی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لێبکرێت یان هەر حاڵەتێك کە بەهۆی نەخۆشییەکی دەستنیشاننەکراو و نادیاری کۆئەندامی هەناسەوە بمرێت.

ئەم رێنماییانەی وەزارەتی تەندروستی لەكاتێكدایە  ڤایرۆسیكۆرۆنا لەچین بەشێوەیەكی بەربڵاو تەشەنەی كردووە و زیاتر لە 80 كەس ڤیانی لەدەستداوەو بەسەدان كەسی دیكەش دووچاری ڤایرۆسەكە بونەتەوە.

 

دەقی ڕێنمایەكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم

62712020tandrsu

Back to top button