یـابان سەر لە نوێ .. شەمەندەفەرێكی درووست کرد بە خێرایی 600 کیلۆ مەتر

دەیان ساڵە یـابان تەکنەلۆژیای شەمەندەفەرە خێرایەکان بەکار دەهێنیت بەڵام کات کاتی گۆڕینی ئەم تەکنەلۆژیایە بە تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتووتـر کە لەگەڵ ئەم سەردەمە بگونجێت و ئەم جارەیان شەمەندەفەرێکی درووست کردووە کە دەفڕیت واتە لەسەر هێڵی ئاسنین ناڕوات و ناوی لێندراوە ماگلیف و بە ئایندەی شەمەندەفەرەکان دەناسرێت.

ئەم شەمەندەفەرە خێرایەکەی دەگاتە 600 کیلۆ مەتر لە کات ژمێرێك دا و لەسەر چەرخی ئاسایی ناڕوات بەڵکو لە هەوا دا دەفڕیت لە برزی 10 سانتی مەتر و لە لێواری هێڵی شەمەندەفەرەکە گێـترەی مۆگناتیسی لێ بەستراوە بۆ باڵدانی شەمەندەفەرەکە و یارمەتی دانی بۆ ئەوەی لە هەوا دا بمینێتەوە و بڕیار وایە لە ساڵی 2027 لە یـابان بخرێتە کـار.

سەرچاوە : سکای نیوز

 

Back to top button