بارەگای بارزانی: بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی شۆڕشگێڕ سەید کەریم گەورە دێیمان پێ گەییشت
بۆ خانەوادەیسەید کەریم گەورەدێی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی شۆڕشگێڕ و ناسراو، سەید کەریم گەورەدێیمان پێ گەییشت.
سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان بە ئێوە و كەسوكار و ئاشنایانتان ڕادەگەیێنین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
٢٧ـی ۱ـی ۲٠۲٠