سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی کۆمەڵکوکژردنی جووەکان ناسراو بە هۆڵۆکۆست دەڵێت؛ بەداخەوە هێشتا کاری زۆر ماوە بکرێت تاوەکو جینۆساید لە جیهاندا دووبارە نەبنەوە.
لە هەژماری خۆی لە توویتەر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت “رۆژی بیرەوەری هۆلۆکۆست ئەوەمان بیردەخاتەوە کە مرۆڤایەتی کاری زۆریکردووە بۆ وەستاندنی جینۆساید و بیرکردنەوە لە قوربانییەکانی”. بەڵام دەڵێت ” بەداخەوە رێگایەکی درێژترمان لەپێشە تاوەکو خەڵکی بە ئامانجکراو لە سەرتاسەری جیهان لە جینۆساید بپارێزرێن”.
Back to top button