نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی وەبەرهێنەرانی كەنەدی دەكات بۆ هەرێم

خواكوڕك

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 21-12-2016، (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە (هارجیت ساجان) وەزیری بەرگریی كەنەدا و شاندێكی یاوەری كرد, لە میانەی كۆبونەوەیك دەستخۆشی لە خۆڕاگری خەلكی كوردستانكرد, وە لە رووی سەربازی و مرۆیی پێشڤەچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە, جگە لەوەی كە كەشی ئارامی كوردستان هاندەری باشدەبێت بۆ وەبەر هیّنانی بیانی, لە بەرامبەردا نێچیرڤان بارزانی ئەو سەردانە و هاوكارییە سەربازی و مرۆییەكانی كەنەدای بۆ هەرێمی كوردستان كرد و هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و پسپۆڕانی مەشق و ڕاهێنانی كەنەدایی بەرز نرخاند و ڕایگەیاند، ڕەوشی هەرێمی كوردستان سەقامگیرە و دەرفەتی وەبەرهێنان لە ئێستا و لە داهاتوودا هەیە.

لە دیدارەكەی لەگەڵ سەرۆكی حكومەت (هارجیت ساجان) خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی كە بۆ جاری چەندەم سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە, لە دەستپێكی قسەكانیدا گوتی:” دەستخۆشی لە خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد كە لەو بارودۆخە سەختەی ڕووبەڕوویان بووەتەوە، خۆڕاگر بوونە و لە ڕووی سەربازی و مرۆییەوە پێشوەچوونی باشیان بەدەست هێناوە. سوپاسی پێشمەرگەشی كرد كە لەگەڵ پسپۆڕانی مەشق و ڕاهێنانی كەنەدی هاوكارییەكی باشیان هەیە و ئامادەییی وڵاتەكەیشی بۆ دابینكردنی هاوكاریی پێویست، نیشان دا.

هارجیت ساجان گوتیشی:” سەقامگیریی هەرێمی كوردستانیشی بە هاندەرێكی باش بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی زانی كە ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكەن و، وەبەرهێنانی تیادا ئەنجام بدەن و حكوومەتی كەنەدایش لەمبارەیەوە دەتوانێت وەبەرهێنەرانی هان بدات. تیشكیشی خستە سەر پلانێكی گشتگیر بە بەشداریی هەموو لایەنەكانی عیراق و نێودەوڵەتی بۆ قۆناغی دوای ئازادكرنەوەی مووسڵ تاكو سەقامگیری لە ناوچەكە دروست بێت و متمانە بۆ خەڵكی ناوچەكە بگەڕێتەوە.

لای خۆیەوە سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەو سەردانە و هاوكارییە سەربازی و مرۆییەكانی كەنەدای بۆ هەرێمی كوردستان كرد و هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و پسپۆڕانی مەشق و ڕاهێنانی كەنەدایی بەرز نرخاند، هەروەها هیوای خواست هاوكارییەكانیان بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام بێت بەتایبەتی لەڕووی مرۆییەوە، چونكە دوای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكانی ئازادكرنەوەی مووسڵ ژمارەیەكی زۆرتری ئاوارە ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە و هاتنیشیان بەردەوامە.

(نێچیرڤان بارزانی) گوتیش:” سوپاسی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی هاوپەیمانیشی كرد بۆ هاوكارییە مرۆییەكانیان لە ڕابردوودا و هیوای خواست لە داهاتووشدا بە هەمان شێوە هاوكار بن، هەروەها بە پێویستی زانی پلانێكی گشتگیری سیاسی بۆ قۆناغی دوای ئازادكرنەوەی مووسڵ و گەڕاندنەوەی متمانە و ئاسایش بۆ هاووڵاتیانی دەڤەرەكە و شادبوونیان بە زێدی باب و باپیرانیان، هەبێت.

لە كۆتایدا نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە دەرفەتی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان داوای لە شاندی میوانیش كرد كۆمپانیا كەنەدییەكان هان بدەن تاكو لە هەرێمی كوردستان وەبەرهێنان بكەن.

Back to top button