ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری خۆراکی دەگەیەنێتە کوردانی یەمەن

دوای ئاگاداربوون لە بارودۆخی دانیشتوانی گوندێکی کوردنشین لە وڵاتی یەمەن، دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری خۆراکی گەیاندە دانیشتوانی گوندەکە.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی  هاوکاری خۆراکی گەیاندە ١٤٠ خێزانی کورد لە وڵاتی یەمەن و لەم چالاکییەدا ٧٠٠ کەس سودمەند بوون.

موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گوتی: “ئێمە وەکوو دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەوڵمانداوە سنورەکان ببەزێنین و لەهەر شوێنێک کەسێک پێویستی بە هاوکاری ئێمەبێت پاڵپشتیان بکەین، بۆ ئەم مەبەستەش هاوکاریمان گەیاندە ١٤٠ خێزانی کورد لە وڵاتی یەمەن”.

كوردانی یه‌مه‌ن له گوندێک بەناوی ئەلکوردییە‌ لە پارێزگای محویتی یەمەن دەژین و له‌ باردوخێكی ئابووری زۆر خراپدان و نا سه‌قامگیری رەوشی ئه‌منی لەو وڵاتەدا ژیانی ئەوانی دژوارتر کردووە.

1 

Back to top button