مافی پەنابەری بدرێتە عێراقیەکان .. ئەمە داوای ئەندامێکی پارتی دەسەڵاتداری ئەڵـمانیـایە

مستەفا عەمار ئەندامی ئەنجوومەنی دەستپاکی لە پارتی دەسەڵاتداری ئەڵمانیا ئەمڕۆ دوو شەممە داوای کرد مافی خێرای پەنابەرێتی بدرێتە ئەو عێراقیانەی کە ڕەتکردنەوەی مانەوەیان لە خاکی ئەڵمانیایان بـۆ هاتووتەوە بە تایبەتی دوای ئەو ڕووداوانەی کە عێراق بەخۆیەوە بینی لە نا ئارامی و ناسەقامگیری.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی دا عەمار گوتی داوایەك بە ناوی خۆم و بەناوی ڕێکخراوی بێ سنووری ئەڵمانی پێشکەشی ڕۆدرێش کیزڤێتەر سەرۆکی کاروباری دەرەوەم کردووە دەربارەی بارودۆخی عێراقیەکان بۆ ئەوەی بیخاتە بەردەم حکومەت و گفتوگۆیەکی گرینگمان کرد دەربارەی ئەو پێشێلکاریانەی کە دژی خۆپیشاندەران دەکرێت لە عێراق.

سەرچاوە : الغــد برێس

 

Back to top button