سهرۆك بارزانى پهیامێكى هاوخهمی بڵاوكردهوه
بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی كوێخا بەهجەت گوڵم كەوەیی
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كوێخا بەهجەت گوڵم كەوەیی، كەسایەتی دیار و ناوداری كەركووك و شوان و چەمچەماڵ و، باوكی سێ شەهیدی قارەمانم پێ گەییشت. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو كوێخا بەهجەت دەكەم خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
٢٧ـی ١ـی ٢٠٢٠