سوپای سوریا و ئەمریکا ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە

 

بازگەیەکی سەربازی سەر بە سوپای سوریا لە گوندی تەل لەبەن کە 14 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای حەسەیە ڕێگریان لە کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا کرد و نەیانهێشت تێپەڕیت بەرەو ڕێگای نێودەوڵەتی M4 و داواکاری ئەو هێزەیان ڕەتکردەوە بۆ هێنانە خوارەوەی ئاڵای ڕووسیا لە بازگەکە

لەم بارەیەوە ئەفسەرێکی سوپای سوریا لە حەسەکە بە پلەی عەقید لە لێدوانێکی دا گوتی سەرم سوڕما بە داواکاریەی هێزەکانی ئەمریکا و دووپاتی کردەوە کە بەهەموو شێوەیەك هێنانە خوارەوەی ئاڵای ڕووسیا ڕەتدەکەینەوە و دوای کات ژمێرێك لە گرژی و تێهەڵچوونی نێوانیان کاروانی هێزەکانی ئەمریکایان ناچار کرد پاشەکشە بکەن

سەرچاوە :سپۆتنیك نیوز

Back to top button