پێنج ساڵ به‌سه‌ر ئازادكردنی كۆبانێ تێده‌په‌ڕێت

 

پێنج ساڵ به‌سه‌ر ئازادكردنی شاری كۆبانێ تێده‌په‌ڕێت كه‌ ھێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌ كوردیه‌كانی رۆژئاوای كوردستان توانیان دوای سه‌دو سی و چوار رۆژ له‌ به‌رگری به‌رده‌وام، بۆ یه‌كه‌م جار تونرا تیرۆریستانی داعش له‌ رۆژئاوای كوردستان تێبشكێنن.

ئازادكردنی كۆبانێ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌ بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان هێزی پشتیوانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ رێگای ده‌روازه‌ی سنوری پرسوس له‌ توركیا كه‌ له‌ لایه‌ن كوردانی باكوری كوردستان به‌ ئاڵای كوردستان پێشوازیان لێكرا گه‌یشتنه‌ نێو خاكی رۆژئاوا، پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ولێری پایته‌خت به‌ سێ قۆناغ به‌ره‌و كۆبانێ به‌ڕێكه‌وتن.

چونی پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆبانێ رووداوێكی گه‌روه‌و مێژوویی بوو كه‌ له‌ پێناو پاراستنی خاكی كوردستان هاوكات سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه‌ كه‌ كورد به‌ یه‌ك ده‌نگی ده‌توانێت رووبه‌رووی نه‌یارانی ببێنه‌وه‌ له‌ هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان.

Back to top button