راگەيێندراوێك لە سەرۆكایەتی هەرێم
خواكوڕك
دوای تەقینەوەی دوو بۆمب لەبەردەم دەفتەری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستان لە شاری كۆیە كە بە هۆیەوە چەند پێشمەرگەیەك شەهیدو بریندار بوون, سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كردەوە تیرۆریستییەكەی شاری كۆیە ئیدانە دەكاتو هاوكات سەرەخۆشی لە كەسو كاری شەهیدانی ئەو رووداوە دەكات.
لە بەشێكی یدكەی راگەیێندراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێم هاتووە, پێویستە دامودەزگە پەیوەندیدارەكان و ئاساییش بە زووترین كات ئەنجامدەرانی ئەو كارە تیرۆریستییە بدۆزنەوە و ڕادەستی یاسا بكەن و هەموو ڕێوشوێنێكیش بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی ڕووداوی هاوشێوە دووبارە نەبێتەوە
لە كۆتایشدا ئاماژە بەوكراوە كە ئامانجی تیرۆر دروستكردنی پشێوی و دڵەڕاوكێ لەنێو خەڵك و ناسەقامگیریی سیاسییە و پێویستە بە هەوڵی هەموو لایەك ڕێگەی لێ بگیرێت و بنبڕ بكرێت.
دەقی راگەێندراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 20ـی 12ـی 2016 لە ئەنجامی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێندراو لەبەردەم دەفتەری سیاسیی حزبی دیموكراتی كوردستان لە شاری كۆیە ژمارەیەك پێشمەرگەی حزبی دیموكراتی كوردستان و كارمەندی ئاساییشی شاری كۆیە شەهید بوون و ژمارەیەكی دیكەیش بریندارن بوون.
وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆریستییە دەكەین سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی ئەو ڕووداوە دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. پێویستە دامودەزگە پەیوەندیدارەكان و ئاساییش بە زووترین كات ئەنجامدەرانی ئەو كارە تیرۆریستییە بدۆزنەوە و ڕادەستی یاسا بكەن و هەموو ڕێوشوێنێكیش بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی ڕووداوی هاوشێوە دووبارە نەبێتەوە.
ئامانجی تیرۆر دروستكردنی پشێوی و دڵەڕاوكێ لەنێو خەڵك و ناسەقامگیریی سیاسییە و پێویستە بە هەوڵی هەموو لایەك ڕێگەی لێ بگیرێت و بنبڕ بكرێت.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
21ـی 12ـی 2016