پارێزگای هەولێر: 2/2/2020 دوا مۆله‌ته و بڕینی كاره‌بازی زێده‌رۆ ده‌ست پێده‌كه‌ین
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی چاكسازی له كه‌رتی كاره‌با و پابه‌ند كردن هاوڵاتیان به رێنمایه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با چه‌ند رێنمانیه‌كی ده‌ركرد له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه، به‌ستانی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با بوو، پارێزگاری هه‌ولێر دوا مۆله‌تی سزادانی سه‌رپێچی كارانی دیاریكرد.
فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له رێكه‌وتی 2/2/2020 به‌ملاوه پڕۆسه‌ی بڕینی كاره‌بای ته‌جاوز له هه‌موو شوێن و قه‌زا وناحیه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ن و هه‌ر كه‌سێك كاره‌باى زیاده‌ڕۆى ڕاكێشاوه، ده‌بێ خۆى له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا كاره‌بایه‌كه ببڕێت.
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه لێژنه‌یه‌كیان بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر پێشێلكاران پێكهێناوه، هیچ كه‌سێك له‌و بڕیاره چاوپۆشی لێناكرێت و پارێزبه‌ندی بۆ كه‌س ناكرێت.
له باره‌ی مولیده‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانیش رایگه‌یاند: پێویسته سه‌رجه‌م مۆلیده‌كانى هه‌ولێر تا رێكه‌وتی یه‌كی پێنجی دووهه‌زار بیست، بكرێن به موه‌لیده‌ى بێده‌نگ، هه‌ر خاوه‌ن موه‌لیده‌یه‌ك پابه‌ند نه‌بووبێـت، ئه‌و كه‌سانه‌ی ناوى خۆیان تۆمار كردووه، له‌شوێنى ئه‌وان بۆ كاركردن داده‌نێین .