بزووتنه‌وه‌ی تالیبان به‌رپرسیارێتی خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی ئه‌فغانستانی گرته‌ ئه‌ستۆ به‌ تۆمه‌تی هه‌لگرتنی سه‌ربازانی ئه‌مریكا

 

به‌ پیی هه‌واڵێكی میدیا جیهانیه‌كان چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تالیبان فڕۆكه‌ ئه‌فغانیه‌كه‌ یان خستۆته‌ خواره‌وه‌و واشیان راگه‌یاندووه‌ كه‌ بزووتنه‌وه‌ی تالیبان به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ راگه‌یاندووه‌ به‌ تۆمه‌تی بوونی سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌ نێو فڕۆكه‌كه‌، به‌ هۆیه‌وه‌ فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای ئه‌مریكا گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

لای خۆشیه‌وه‌ كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ئاریانای ئه‌فغانستانی به‌ ئاژانسی هه‌والی نوفوستی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ فڕۆكه‌یه‌كه‌ی سه‌ر به‌ كۆمپانیاكه‌یان كه‌وتۆته‌ خوا له‌ ناوچه‌ی دیه‌ یه‌ك به‌ بێ ئه‌وه‌ی زانیاری له‌ باره‌ی 110 سه‌رنشینه‌كه‌ی نێو فڕۆكه‌كه‌ بڵاو بكاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌والی تلوع نیوز له زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ فڕۆكه‌كه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی ژێر كۆنتڕۆلی بزووتنه‌وه‌ی تالیبان كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌، هه‌روه‌ها گوته‌ بێژی حكومه‌تی ئه‌فغانستانیش رایگه‌یاندووه‌ كه‌ حكومه‌ت هیچ زانیاریه‌كی له‌ باره‌ی ژماره‌ی قوربانیانی نێو فڕۆكه‌كه‌ نیه‌.

Back to top button