كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤی عیراق له 24 كاتژمێری رابردوو 12 خۆپیشانده‌ر كوژراون و 230 دیكه‌ش بریندار بوونه
له‌درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق و به‌رده‌وامی نا ئالۆزیه‌كانی ئه‌و وڵاته به تایبه‌ت له 10 پارێزگاری باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق و به‌غدای پایته‌خت ته‌نها له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو 12 خۆپیشانده‌ر كوژراون و 230 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤی عیراق ئاشكرایكرد، بەهۆی روبەڕوبوونەوەی هێزە ئەمنییەكانی عیراق لەگەڵ خۆپیشاندەران،له 24 كاتژمێری رابردوو 12 خۆپیشاندەر كوژراون و 230 خۆپیشاندەری دیكەش برینداربوون، كە زۆرینەی قوربانییەكان لە شارەكانی بەغدا و زیقاڕ و بەسڕە بوو و 89 خۆپیشانده‌ریش ده‌ستگیركراون.
دوای دەستبەردانی موقتەدا سەدر لە خۆپیشاندانەكان و كشانەوەی لایەنگرانی سەدر لە ریزی خۆپیشاندەران، هێزە ئەمنییەكان دەستیان بە هێرشكردنە سەر خۆپیشاندەران كردووە و دەیانەوێت كۆتایی بە خۆپیشاندانەكان بهێنن، بۆیە لە شەوی هەینییەوە هێزە ئەمنییەكان بە زەبرێكی زیاترەوە بەرامبەر بە خۆپیشاندەران مامەڵە دەكەن.