پێشمه‌رگه له قه‌ره‌ته‌په رووبه‌ڕووی سوپای عێراق بوویه‌وه‌و ده‌ستی به‌سه‌ر چوارهه‌مه‌ڕی سه‌ربازی سوپای عێراق داگرت
دوای ئه‌وی هێزێكی سه‌ر به سوپای عێراق له سنوری قه‌ره‌ته‌په هه‌وڵیدا بۆ پێشڕه‌وی بكات بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق روویدا و به هۆیه‌وه پێشمه‌رگه ده‌ستی به‌سه‌ر چوار هه‌مه‌ڕی سه‌ربازی سوپای عێراق داگرت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له سنوری قه‌ره‌ته‌په ئاشكرای كردووه كه ئه‌مڕۆ ئێواره هێزه‌كانی سوپای عێراق هه‌وڵیداوه كه پێشڕه‌وی زیاتر بكات له‌و ناوچانه‌ی داگیری كردون، به‌ڵام له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێشیان لێ گیراوه‌و رێگایان پێنه‌دان كه پێشڕه‌وی بكه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌ل و په‌لی سه‌ربازی و هه‌مه‌ڕ گیرا.
هه‌ر له‌و باریه‌وه لیوا عوسمان عه‌بدوڵا فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری قه‌ره‌ته‌په ڕایگه‌یاندووه،
ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه وه‌ڵامی پێشڕه‌ویه‌كانی سوپای عێراقی دایه‌وه كه ده‌یویست وا پیشاند بدات كه ناوچه‌ی زیاتریان به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌ڵام له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه رێگریان لێكرا و ناچار به پاشه‌كشه كراون.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌یی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه سنووری گوندی علی خه‌له‌ف له باكوری قه‌ره‌ته‌په له‌یان سوپای عێراقه‌وه به‌زێنراوه كه ئه‌و ناوچه‌یه پێشمه‌رگه پارێزگاری لێ ده‌كات، دوای گرتنی چه‌ند كه‌سێكیان هێزه‌كه كشانه‌وه.