سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی خۆی ئاراستەی ئاڵمانیا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی پێشوازى لە یۆرگن هارت و مارکۆس گڕۆبل، ئەندامانى پەرلەمانى ئەڵمانیا لە پارتى دیموکراتى مەسیحی (CDU) کرد و سوپاسی ئەڵمانیای بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی پێشمەرگە کرد

 

لەم دیدارەدا کە بە ئامادە بوونی کۆنسولی گشتی ئاڵمانیا لە هەولێر بەرێوە چوو ، سوپاسی حکومەت و گەلی کوردستان کرا کە رۆڵی سەرەکیان هەبووە لە پەنادانی ئاوارەکان بە تایبەت مەسیحیەکان .

 

لە بەشێکی تری ئەم دیدارەدا باس لە چۆنیەتی پێوەندییەکانی هەرێم  وبەغدا کرا ودۆخی ناوچە و سەرهەڵدانەوەی دووبارەی داعش تەوەرێکی گرینگی ئەم چاوپێکەوتنە بوو .

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی خۆی ئاراستەی ئاڵمانیا کرد بۆ ئەوەی بڕیاری داوە لە مەشق و ڕاهێنان هێزی پێشمەرگە بەردەوام بێت .

لەم دیدارەدا نێچیرڤان بارزانی مانەوەی هێزەکانی بیانی ل عێراقدا  وەک ڕابردو بە پێویست زانی

Back to top button