وەزارەتی تەندروستی : نەخۆشی ڤایرۆسی کرۆنای لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە
لە تازەترین ڕاگەیەندراوای خۆیدا ، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان و دەڵێت بە خۆشحاڵیەوە هیچ دیاردەو حاڵەتێکی نەخۆشی کرۆنای لە کوردستان تۆمار نەکراوە .
دهقی راگهیهندراوهكه
وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رایگشتی و دامودەزگاکانی میدیا رایدەگەیەنێت، کەوا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کرۆنای نوێ (2019-nCoV) لە هەرێمی کوردستان بوونی نیە و تۆمار نەکراوە.
بەداخەوە لە چەند پەیج و میدیایەک بەبێ هیچ سەرچاوەیەک و دوور لە راستی و بەبێ هیچ بنەمایەک هەواڵی بوونی ئەم نەخۆشیەیان بڵاوکردووهتەوە.
لێرەدا هاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە دامودەزگاکانی تەندرووستی زۆر بەووردی و بە بەردەوام چاودێری رەوشی ئەم نەخۆشیە دەکەن بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارە نێودەوڵەتیەکان و رێککارە پێویستەکان دەگیرێتەبەر بۆ رێگەگرتن لەم نەخۆشیە، هەروەها رایدەگەیەنین کەوا جگە لە وەزارەتی تەندروستی و رێکخراوی تەندرووستی جیهانی WHO لەسەر ئاستی جیهاندا، هیچ لایەنێکی دیکە بەسەرچاوەی فەرمی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵانە دانانرێت.
وەزارەتی تەندرووستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
27ی کانوونی دووەمی