حەشدی شەعبی بۆ بالیۆزی ئەمریکا : بە خوێنی ئیمام حسێن هێرشی ئەمجار کاری ئێمە نەبووە

حەشدی شەعبی : هێرشی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کاری ئێمە نەبووە

 

حەشدی شەعبی ، کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی هەمە لایەنە دەکرێن لە عێراق ، لە ڕاگەیەندراوێکدا بێبەری بوونی خۆیان لە هێرشی رۆژی یەکشەممە بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕادەگەێنن .

 

پێشتر و هەر دوای هێرشی شەوی ڕابردوو کە بە کاتیۆشا کرابووە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا جەواد ئەلتەلیباوی وتەبێژی سەربازی عەسائیبی ئەهلولحەق گوتبووی ئەو هێرشە دەستی ئێمەی تێدانییەو ئێمە هیچکات کاری وا ناکەیین .

 

سەرچاوەکانی ئەمنی عێراقیش کە ناوی خۆیان ئاشکرا نەکردووە ، باس لەوە دەکەن کە چەند فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی نامەیەکی ڕاستەوخۆیان ئاراستەی بالیۆزخانەی ئەمریکا کردووەو بەسەردێری ، بە خوێنی ئیمامی حسێن کاری ئێمە نەبووە ، بێئاگایی خۆیان بۆ ئەو هێرشە ڕاگەیاندووە .

Back to top button