داعش داوا لە چەکدارەکانی دەکات ئیسرائیل بکەنە ئامانجی هێرشەکانیان

 

 

گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام ( داعش ) لە پەیامێکی دەنگیدا داوا لە چەکدارەکانی و موسوڵمانان دەکات ، یەهودیەکان و ئیسرائیل بکەنە ئامانجی هێرشەکانیان .

 

بە پێی هەواڵی رۆیتەرز لەو پەیامە دەنگییەدا کە رۆژی دووشەممە بڵاو کراوەتەوە کە پێدەچێت دەنگی ( حەمزە ئەلقوڕەیشی ) وتەبێژی داعش بێت ، بە ئاماژەدان بە ئاشتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست لە لایەن ئەمریکاوە ، داوا لە گرووپەچەکدارەکانی خۆیان و هەموو مسوڵمانان دەکات ‌هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل و ڕێگر بن لە لە پرۆژەی ( سەودای سەدە ) .

رۆیتەر هەروەها دەنووسێت ناکرێت پشت ڕاستی ئەو پەیامە بە تەواوەتی بکەینەوە کە دەنگی حەمزە ئەلقوڕەیشی بێت

Back to top button