وەزیری دەرەوەی سعوودیا : خاوەن پاسپۆرتی ئیسرائیلی ناتوانن سەردانی سعوودیا بکەن

 

فەیسەڵ بن فەرحان ، وەزیری دەرەوەی سعوودیا گوتوویەتی لە سعوودیا پێشوازی لە هاوڵاتی ئیسرائیلی ناکرێت .

 

بە پێی هەواڵی رۆیتەرز “بن فەرحان ” وەک کاردانەوەیەک بۆ ئەو هەواڵەی ئیسرائیل کە بڵاوی کردبۆوە هاوڵاتیانی ئیسرائیلی لە مسوڵمان و بازرگانەکان دەتوانن بە فەرمی سەردانی سعوودیا بکەن گووتی ، سیاسەتی ئێمە نەگۆڕە ، ئێمە هیچ پێوەندییەکمان لە گەڵ ئیسرائیل نییە و ئەو کەسانەی خاوەن پاسپۆرتی ئیسرائیلین ناتوانن سەردانی سعوودیا بکەن

Back to top button