ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکایەتی  هەرێمى کوردستانەوە

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا وێرای ئیدانەی هێرشی مووشەکی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەڵێت ، ئەم کردەوانە مەترسی زۆر جدی بەدوا دادێت و داهاتوی وڵات بەرەو دۆخێکی نەخوازراو دەبات .

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە

ئیدانەى ئەو هێرشە مووشەکییە دەکەین کە شەوى ڕابردوو باڵیۆزخانەى ئەمەریکاى لە بەغدا کردە ئامانج. ئەم کردەوانە مەترسیى ڕاستەقینە لەسەر دۆخ و سەقامگیرى و بەرژوەندیییەکانى عێراق دروست دەکەن، دووبارەبوونەوە و بەردەوامیشيان، لێکەوتە و ئەنجامى خراپیان بۆ سەر وڵات دەبێت.

 

پاراستنى ئاسایشى باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماتییەکان ئەرکى لایەنە بەرپرسەکانە و نابێ ڕێگە بدرێت یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل بکرێن و دیپلۆماتکاران و نێردە دیپلۆماتییەکان بکرێنە ئامانج. دووپاتى دەکەینەوە کە نابێت عێراق بکرێتە گۆڕەپانى یەکلاکردنەوەى ململانێى هێزە هەرێمى و نێودەوڵەتییەکان.

 

نێچيرڤان بارزانى

 

سەرۆکى هەرێمى کوردستان

Back to top button