پارتی ئیدانەی تەقینەوەكەی شاری كۆیە دەكات
خواكوڕك
دوای تەقینەوەی شەوی رابردووی شاری كۆیە كە لەبەردەم دەفتەری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستان ئەنجامدرا, مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئیدانەی تەقینەوەكەی كرد, هاوكات سەرخۆشی لە كەسو كاری شەهیدان كردو هیوای چاكبوونەوەی بۆ برینداران خواست.
لە راگەیێندراوەكەدا هاتووە, بەداخەوە كاتژمێر (١٠)ی شەوی ٢٠/١٢/٢٠١٦ دوو تەقینەوە لەبەردەم بارەگاكانی (حدك) لە شاری كۆیە روویداو لە ئەنجامدا ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەوتەوە، ئێمە وێرای سەرەخۆشیمان لە كەسوكاری شەهیدەكان و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان
مەكتەبی سیاسی پارتی دەشڵێت:” مەبەست لەم كارە نەخوازراوانە كە ئامانجیان پشێوی و تێكدانی سەقامگیری و ئارامی هەرێمی كوردستانە، زۆر بە توندی ئیدانەوسەرزەنشت دەكەین و، هاوخەمی خۆمان بە خوشك و براو كەسوكاری قوربانیەكان و تێكۆشەرانی حزبی دیموكراتی كوردستان، رادەگەیێنین
لە كۆتیاشدا هاتووە, هیواخوازین لەمەودوا ئەو رووداوانە دووبارە نەبنەوە و زیاتر ئارامیی و ئاسایشی هەموولایەك پارێزراوتر بێت.
دەقی راگەێندراوی مەكتبەبی سیاسی پارتی
بەداخەوە كاتژمێر (١٠)ی شەوی ٢٠/١٢/٢٠١٦ دوو تەقینەوە لەبەردەم بارەگاكانی (حدك) لە شاری كۆیە روویداو لە ئەنجامدا ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەوتەوە، ئێمە وێرای سەرەخۆشیمان لە كەسوكاری شەهیدەكان و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان، ئەو كارە نەخوازراوانە كە ئامانجیان پشێوی و تێكدانی سەقامگیری و ئارامی هەرێمی كوردستانە، زۆر بە توندی ئیدانەوسەرزەنشت دەكەین و، هاوخەمی خۆمان بە خوشك و براو كەسوكاری قوربانیەكان و تێكۆشەرانی حزبی دیموكراتی كوردستان، رادەگەیێنین و، هیواخوازین لەمەودوا ئەو رووداوانە دووبارە نەبنەوە و زیاتر ئارامیی و ئاسایشی هەموولایەك پارێزراوتر بێت.
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢١/١٢/٢٠١٦