ناسڕ خلێفی گرێبەستی هێرشبەرێکی گەورە لە بارسێلۆنا تێك دەدات

وا دیارە ڕق بە ڕقی خلێفی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا درێژەی هەیە، بە گوێرەی ڕۆژنامەیەکی بەریتانی پاریس سان جێرمان بە سەرۆکایەتی ناسڕ ئەلخلێفی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەو هێرشبەرە بکات کە بارسێلۆنا دەیەوێت بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.

ڕۆژنامەی (زا سەن)ی بەریتانی خلێفی گڵۆپی سەوزی بۆ کارگێڕی یانەکەی هەڵکردوە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ (ئۆبامیانگ)ی ئەستێرەی ئارسناڵ واژۆ بکەن، کە ئامانجێکی سەرەکی بارسێلۆنایە، لەبەر ئەگەری ڕۆیشتنی چاوەڕوانکراوی کاڤانی بۆ ئاتلەتیکۆ مەدرید.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە ئەوە یەکەمین یاریزان نییە کە بارسێلۆنا داوای کردبێت و پاریس سان جێرمانیش هەوڵی گواستنەوەی دابێت، لەبەر ئەوەی پێشتریش پاریس هەوڵی گوساتنەوەی فرانکی دی یۆنگ و دی لیختی هەردوو ئەستێرەی ئەیاکسی دا کە ئەوانیش هەردووکیان ئامانجی سەرەکی بارسێلۆنا بوون.

Back to top button