ئەمریکا پلانێکی نوێ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرا دەکات
بریاره ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریكا پلانێکی خۆی بە مەبەستی بەدیهێنانی ئاشتیی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاو ده‌كاته‌وه.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، له میانی كۆبوونهوهیەکی له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك حکومەتی كاربه‌ڕێكه‌ری ئیسرائیل، رایگەیاند: گهڵاڵهكهمان زۆر لۆژیكییه، ئه‌گه‌ر هاتوو پلانەکەشمان شكستیشی هێنا، ئەوا ئێمه ده‌توانین مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخەکە بكه‌ین.
دۆناڵد ترەمپ جەختیشکردەوە: ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه كاتژمێر ١٧ به كاتی گرینچ پلانی وڵاتەکەمان بڵاوده‌كرێته‌وه، ژمارەیەکی زۆری وڵاتانی عه‌ره‌بیی ره‌زامه‌ندیان له‌بارەی پلانهكهوە ده‌ربڕیووه و پێی سه‌رسام بوون و له‌و بڕوایه‌دان هه‌نگاوێكی مه‌زنه و ده‌كرێت ببێته سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ.
هەروەها بنیامین نەتەنیاهۆ رایگەیاند: ره‌نگه ئه‌مه ته‌نیا “ده‌رفه‌تی سه‌ده” بێت.