به‌ ڤیدیۆ.. كچه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ده‌ركه‌وت

كچه‌كه‌ی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ فه‌رمانده‌ی‌ پێشووی‌ فه‌یله‌قی‌ قودسی‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێران له‌ وڵاتی‌ لوبنان له‌گه‌ڵ‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ حزبوڵا كۆبووه‌وه‌.

میدیاكان بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، ئه‌مینداری‌ گشتی‌ حزبوڵای‌ لوبنانی‌ له‌گه‌ڵ‌ زه‌ینه‌ب قاسم سوله‌یمانی‌، كچی‌ فه‌رمانده‌ی‌ پێشووی‌ فه‌یله‌قی‌ قودسی‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێران كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ له‌ به‌غدا كوژرا، كۆبوه‌وه‌.

میدیاكانی‌ ئێران گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ مێژووه‌كه‌ی‌ دیاری‌ بكه‌ن.

له‌سه‌ره‌تای‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی‌ جێی‌ سه‌رنجه‌ ده‌ركه‌وتنی‌ زه‌ینه‌ب قاسم سوله‌یمانی‌-یه‌ كه‌ موستیله‌یه‌كی‌ هاوشێوه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ باوكی‌ له‌ده‌ست دایه‌، هه‌روه‌ك ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ و ئه‌بومه‌هدی‌ موهه‌ندیس جێگری‌ پێشووی‌ سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ عیراق و عه‌لی‌ خامنه‌یی رابه‌ری‌ باڵای‌ شۆڕشی‌ ئیسلامی‌ ئێران و خومه‌ینی‌ ده‌ركه‌وتوون.

بەرەبەیانی رۆژی هەینی 3-1-2020، سوپای ئەمریکا لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، کاروانێکی چەکداریی حەشدی شەعبی لە فڕۆکەخانەی بەغدا بۆردومان کرد.

Back to top button