16 ووڵات بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەرکرد دەربارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق
لە بەیاننامەیەکی هاوبەش دا هەریەکە لە کەنەدا و کرواتیا و تشیك و فینلەندا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و هنگاریا و ئیتالیا و هۆڵەندا و نەرویـژ و پۆلەندا و ڕۆمانیا و ئیسپانیا و سوید و بەریتانیا و ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە دەربارەی بەکارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران لە عێراق ناڕەزاییان دەربڕی و داوایان لە حکومەتی عێراق کرد ڕێـز لە ئازادی ڕادەربڕین بگرن و دەنگ هەڵبڕین وخۆپیشاندان مافێکی هاوڵاتیانە و لە دەستووری عێراق هاتووە>
هەروەها داوایان لە خۆپیشاندەران کرد سروشتە ئاشتەواییەکەی ناڕەزاییەکان بپارێزن و بە ئارامی داوای مافەکانیان بکەن و لە هەمان کات دا داوایان لە حکومەتی عێراق کرد لێکۆڵینەوەیەکی باوەڕ پێکراو بکەن لە کوشتنی زیاتر لە 500 کەس و کەوتنی هەزاران بریندار.
سەرچاوە : موازین نیوز