یەكێتی: پەیامەكەی (بارزانی) باشترین دەرفەتە بۆ ئێستای كوردستان
خواكوڕك
دوای پەیامیەكەی سەرۆك بارزانی لەبارەی رەوشی ناوخۆی كوردستان، هێزە سیاسییەكانی كوردستان پێیان وایە، كەشی گفتوگۆ لەنێوان لایەنەكان رەخساوە، لە ئێستادا دەرفەت لەبارە بۆ لەیەك نزیك بوونەوە ئەندامێكی مەكتەبی یەكێتی پێی وایە باشترین دەرفەت بۆ گفتوگۆ هاتۆتە ئاراوە لە سایەی پەیامەكەی بارزانی
(شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاندووە: ” دەستپێشخەریی (بارزانی) گرینگ بوو، بەتایبەت لەم دۆخەی كوردستاندا كە پێشمەرگە لە بەرانبەر دڕندەترین ڕێكخراوی تیرۆریستی وەستاوەتەوە و، بیانوویشی نەهێشتووەتەوە بۆ ئەوەی حزبەكان كۆ نەبنەوە.”
(شێخ جەعفەر مستەفا) گوتوشیەتی:” هەرحزبێك بیەوێت یان پێشنیازی هەبێت بۆ كۆبوونەوە یان گفتوگۆ، ئەوا پەیامەكەی (بارزانی) باشترین دەرفەتە بۆ ئێستای كوردستان، هەركەسێكیش نەیەتە پێشەوە و بە جیددی گفتوگۆ نەكات، بەرپرسیارەتی دەكەوێتە سەرشان.”
شایەنی باسە چاودێرانی سیاسی دوا پەیامی سەرۆك بارزانی پەیوەست بە چارەسەری دۆخی هەرێم, بە دەرفەتێكی گرنگ دەبینن وە پێیان وایە لە حالەتی لە دەست چوونی ئەم دەرفەتە دۆخی هەرێم ئاراستەیەكی خرابتر وەردەگرێت, چارەسەری كێشەكان ئەستەمتر دەبێت.