وه‌زیری دارایی دوو كه‌یسی گه‌نده‌ڵی ئاشكرا ده‌كات

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان ڕای گەیاند، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیی ئاشکرا کردووە.

ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند، وه‌زیری دارایی و ئابووریی کابینەی نوێی حکوومەتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو كه‌یسی گه‌نده‌ڵی بۆ ناردووین.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی گوتی، ئێسته‌ سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی تایبه‌تی خۆمانین سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی، هه‌روه‌ها ڕاپۆرتی تایبه‌تی خۆمان له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی بۆ په‌رله‌مانیش دەبێت.

ڕوونی کردەوە پێویسته‌ دامه‌زراوه‌كانی چاودێری له‌ پشك و دابه‌شكاری حزبی دوور بن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت چاودێری دامه‌زراوه‌كان بكرێت، كارێكی باشیش كرا کە له‌و كابینه‌یه‌ ئه‌و دامه‌زراوانه‌ نه‌كراونه‌ته‌ دابه‌شكاری حزبی.

باسی له‌وه‌ش كرد، ڕاپۆرتی تایبه‌ت له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی ئامادە دەکەن و لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌.

Back to top button