سوپای پاسداران: به ئه‌مریكامان گوت ئیدی دانیشن و سوپاكه‌یان ته‌فروتونا نه‌كه‌ن به هێڕشكردنه سه‌ر ئێران
فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ھەرەشەی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی جددیتر و تووندتر له پێشتر لە ئەمه‌ریكا دەكات، ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته‌وه سه‌ر وڵاته‌كه‌ی. حوسێن سەلامی بە میدیای فەرمی ئێرانی راگەیاندووە كە سەرەرای گوشارەكانی ئەمریكییەكان، بەڵام ھەموان باش دەزانن ئەگەر ھێرشی سەربازی بكرێتە سەر ئێران ئەوا دەرئەنجامی پێچەوانەی دەبێت و دوژمنان لەو كردەوەیەی خۆیان پەشیمان دەبنەوە
. فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئەوانەی ھەرەشەی تیرۆر كردنیان لە فەرماندەكانی ئێمە كردووە، ئەگەر لە ژیاندا بمێننەوە بە دڵنیاییەوە لە كردەوەی خۆیان پەشیمان دەبنەوە.
هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانده‌یه ده‌شڵێت: “ھەم ئەمهریكیەكان و ھەم زایۆنیستەكان و ھەمیش خەڵكانی دیكە باش بزانن، ئەگەر ھەڕەشە لە فەرماندەكانمان بكەن، ھیچكام لە فەرامندەكانیان خاڵێكی ئارام و سه‌قامگیر نادۆزنەوە، واتە گیانی ھیچ فەرماندەیەكیان لە ھیچ شوێنێكی جیھان پارێزراو نابێت. باشتر وایە باش ئاگاداری كردەوەكانی خۆیان بن”.
گوتیشی به ئه‌مریكامان گوتووه ئیدیی دانیشن، با سوپاكهتان ته‌فرو تونا نه‌بێت، به دڵنیایی له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێڕشێك رووبهورووی سزا ده‌بنه‌وه.