ئێران: سهرپهرشتی دۆسیهی كوشتنی قاسم سولهیمانی كوژرا
دوای ئهوهی دوێنێ فڕۆكهیهكی ئهمریكا له ،لاتی ئهفغانستان كهوته خوارهوه، بزووتنهوهی تالیبان بهرپرسیارێتی خۆی له خستنه خوارهوهی فڕۆكهكه راگهیاند، دواتریش حكومهتی ئێران رایگهیاندووه كه پلاندارێژهری كوشتنی قاسم سولهیمانی له ئهفغانستان كوژرا.
تهلهفزیۆنی فهرمی ئێران رایگهیاندووه مایكل داندریا كە ئێران نازناوی “ئایەتوڵڵا مایك”ی لێ ناوە لە فڕۆكەكەی دوێنێی ئەمریكادا بووە كە لە ناوچەی غەزنی كەوتە خوارەوە و به هۆیهوه گیانی لهدهستداوه.
تهلهفزیۆنهكه ئاشكراشی كردووه كه ئهو فهرمانده سهربازیهی ئهمریكا له پشتی كوشتنی قاسم سولهیمانی و كوشتنی عیماد موغنیەی سەركردەی حزبوڵڵای لوبنانەوە بووە كە 2008 لە سوریا كوژرا”.
دوێنێ زەبيحوڵا موجاهید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند “ئەو فڕۆكە ئەمریكییەكەی كە لە ناوەڕاستی ئەفغانستان كەوتە خوارەوە ئەوان لە پشتیەوە بوون” بە پێی زانیاریەكان فڕۆكەكە لە جۆری “ئەی 11 ” بووە و سەرجەم سەرنشینەكان ئەفسەری هەواڵگری ئەمریكی بوون، بەڵام بەرپرسانی ئەمریكا رەتیان كردەوە فڕۆكەكە لەلایەن تاڵیان لایەنی دیكەوە خرابێـتە خوارەوە، بەڵكو پێان وایە بە هۆكاری تەكنیكییەوە كەوتۆتە خوار.
داندریا كە تەمەنی 62 ساڵە ئەفسەری هەواڵگری ئەمریكایە و ساڵی 2017 ئەركی بەڕێوبردنی دۆسیەی هەردوو وڵاتی عیراق و ئەفغانستانی لە ئەستۆ گرتووە، هەروەها كەسی یەكەم بووە لە گەڕان بە شوێن ئوسامە بن لادن سەرۆكی پێشووی رێكخراوی ئەلقاعیدە.