ئەندامێكی پێشوی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەبێتە داعش

خواكوڕك
دوای ئەوەی ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگایی كەركوك پەیوەندی بەداعشەوە دەكات و دەبێتە بەرپرسی كاروباری بازرگانی نەوت لەسنوری قەزای حەویجەو سەرپەرشی دوو پاڵاوگەی نەوت و بەنزینیشی كردووە, لەدەمی هەوڵدان بۆ خۆدەربازكردن لەگەڵ ئاوارەكانی حەویجەدا بۆ ناو كەركوك، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوە، پۆلیسیش دەڵێت ” دەستگیركراوەكە بەرپرسیارێتی هەبووە لەلای داعش”

پەیوەست بەم هەواڵە, عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەكانی كەركوك رایگەیاندووە” كەسێكیان بە ناوی ( س.ن.ح) دەستگیر كردووە كە ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكە بووەو, بەڵام لەدوای داگیركردنی حەویجەو دەورووبەری پەیوەندی بەگروپی تیرۆریستی داعشەوە كردووە”.
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەكانی كەركوك گوتیشی:” لەكاتی هەوڵدان بۆ دزەكردن لەحەویجەوە بۆ ناو كەركوك لەگەڵ هاتنی ئاوارەكاندا دەستگیر كراوە, چونكە پێشتر ناسراو بووە.
شایەنی باسە دەستگیركراوەكە دانیشتوی گوندی حجلی سەر بە ناحیەی ریازە لە ئێستادا بەپلەی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا خانەنشین كراوە

16328 1406f28a86864077780d55900f44a755

 

 

Back to top button