بەرپرسی مەکتەب سیاسی تالیبان لە تاران لە گەڵ زەریف کۆبوونەوە

محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران پێشوازی لە مەلابرادەر ئاخوند ، بەرپرسی مەکتەب سیاسی تالیبانی ئەفغانستان و شاندی یاوەری دەکات .
ئاژانسی ئیرنا لەمبارەوە دەنووسێت لەم کۆبوونەوەدا ئێران ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ ئەوەی وەک نێوەندگیر لە نێوان تالیبان و حکومەتی ئەفغانستان و هەموولایەنەکانی تر دا رۆڵ بگێڕێت بۆ ئەوەی هاوڕابن لە سەر دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە .
زەبیحوڵلا موجاهید وتەبێژی تالیبان هاوکات لە تویتێکدا ، ئەم کۆبوونەوە لە تاران پشتڕاست دەکاتەوە .