سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند داواکارییەک ئاراستەی بەرهەمهێنەران دەکات
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بە یاوەری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لە گەڵ بەرهەمهێنەرانی هەرێمی کوردستان چەندین تەوەری سەرەکی ئابووری خرانە بەر باس و لێکۆڵینەوە .
لەم کۆبونەوەدا بەرهەمهێنەران دڵنیا کرانەوە لە پاڵپشتی بەردەوامی حکومەتی هەرێم بۆ پرۆسەی وەبەرهێنان و نەهێشتنی رۆتین و گەندەڵی لە دام و دەزگاکاندا .
مەسرور بارزانی لە بەشێکی قسەکانیدا بەڵێنی دا بۆ ئاسانکاری پێویست بۆ بەرهەمهێنەرانی ناوخۆیی و دەرەکی و گووتی ئەوەی پێویستە پلانێکی تۆکمەی زانستی و دڵسۆزانەیە بۆ بەرژەوەندی گشتی .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی قسەکانیدا باسی لە توانایی مرۆیی و ماددی هەرێمی کوردستان کرد و گووتی بەلەبەر چاو گرتنی ئەو تواناییە کەرتی تایبەتیش دەبێت چالاکتر بن لە بواری وەفەڕخستنی پیشەیی لاوانی هەرێم ، چونکە لاوان بەشێکی هەرە گرینگی کۆمەڵگان .
لە کۆتایی کۆبوونەوەکە ، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، وڵامی پرسیاری وەبەرهێنەرانی دایەوە وتێبینیەکانی حکومەتی بۆیان روون کردەوە