پولیسی ھەولێر بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە و کورە تاوانبارەکەی دەستگیردەکات
پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا باس لە رووداوێکی نەخوازراوی ئەمڕۆی ئێوارەی ناو شاری هەولێر دەکات کە لە لەیەن دوو چەکدارەوە تەقە لە پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر کراوە .
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ، ئەمڕۆ ئێوارە لەلایەن دوو چەکدار تەقە لە پۆلیسێکی هاتوچۆ کرا، کەوا ئۆتۆمبێلیان لە جۆری (BMW)، جام ڕەش، تابلۆ ئەجنەبی لەسەرشۆستە وەستاندبوو.
دواتر دەبێتە دەمەقاڵی لە نێوان دوو چەکدار و پۆلیسی هاتوچۆ لە ئاکامدا تەقە لە پۆلیسی هاتوچۆ دەکەن دەستبەجێ بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر (عمید – دلێر) هێزێکی تایبەتی پۆلیس پێکهێندرا بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەم تەقەکەرانە بنەوە.
هەربۆیەش بە گەیشتنی ئەو هێزە تایبەتە ، تواندرا کەمتر لە (۱٥) خولەک ددو چەکدارەکە دەستگیر بکەن و دەست بە سەر ئۆتۆمبێلەکەیان دابگرن
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەبەوە کراوە ، یەکێک لە چەکدارەکان کوڕی بەرپرسێکی هێزەکانی پێشمەرگەیە،و لە گەڵ بیستنی ئەم هەواڵە بەرپرسەکە خۆی دەگەێنێتە شوێنی رووداوەکە ، بەلام هەر ئەوکات بە فەرمانی بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئەویش دەستگیر دەکرێت .
لە کۆتاییدا پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت هیچ کەسێک لە یاسا بەرزتر نییەو هەرکەسێک ڕووبەڕووی یاسا ببێتەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەنجام دەدرێت.
راگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر