ئەمریکا : فرۆکەکەمان لە ئەفغانستان بەهۆی کێشەی تەکنیکی کەوتۆتە خوارەوە

 

سەرەڕای ئەوەی هەندێک ڕاپۆرت باس لەوە دەکەن فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە ئەفغانستان بە مووشەک پێکراوەو کەوتۆتە خوارەوە بەڵام ئەمریکا ڕەتی دەکاتەوو دەڵێت هیچ نیشانەیەک بوونی نییە لەوەی بە مووشەک پێکرابێت .

 

هاوکات هێزی ئاسمانی ئەمریکا ڕاگەیەندراوی تالیبان بە ڕیکلامێکی چەواشەیی ناودەبات و دەڵیت تالیبان دەستی لە بەردانەوەی فرۆکەکەدا نەبووە .

 

بەرپرسانی ئەفغانستانیش بە رۆیتەرزیان گوتووە چەند بەرپرس و کارناسی تایبەت خۆیان گەیاندۆتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە چۆنیەتی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئەمریکیەکە دەست پێکردووە .

Back to top button