دادگاى سلێمانى کەیسەکەى رۆژنامەنووس ئامانج بابانى و لانەی هاوسەری داخست
دادگای سلێمانی سەرەڕای هەموو تێبینی و گومانەکان لە سەر چۆنیەتی تیرۆرکردنی ئامانج بابانی و لانەی هاوسەری و مەنداڵەکەیان کەیسەکەی داخست .
ئامانج بابانی رۆژنامەنووس و هاوسەرەکەی و منداڵەکەیان ، لە کاتی تیرۆرکردنیان لە شاری سلێمانی ، دواتر چەندین لیژنەی یاساییان بۆ پێک هات بۆ چۆنیەتی رووداوەکە و هیچکام لەو لیژنانە نەگەیشتنە ئەنجامی کۆتایی بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت رووداوێکی خۆ کوژی بووە .
ئەو ڤیدیۆیەش کە دواتر پۆلیسی سلێمانی بڵاوی کردەوە دەرخەری ڕاستیەکان نەبوو ، تەنیا دووپاتی سیناریۆیەکی پێشتر بو کە هەر زوو پزشکی داد پشتڕاستی خۆکوشتنەکەیانی کردەوە .
بەڵام سەرەڕای هەموو گوومانەکان و هەڵدانەوەی چەندین بەڵگەی حاشا هەڵنەگر لە سەر تیرۆرکردنیان بە فەرمانی دادگای سلێمانی کۆتایی بە کەیسەکەیان هات و داخرانی ئەو کەیسە بە یاسایی کرا .