چەند خواردنێك پێویستە بەیانیان بخورێت

ژەمی بەیانیان بە یەكێك لە ژەمە گرنگەكان دادەنرێت، پێویستە گرنگی بە خواردنی بدرێت، چەند خواردنێك ھەیە پێویستە رۆژانە بخورێت و لە ریزبەندی یەكەم دابنرێت.

نوێترین توێژینەوەی پزیشكی باس لە چوار خواردن دەكات، كە پێویستە بەیانیان گرنگی پێ بدرێت، بە ھۆی بوونی ئەو پێكھاتە گرنگانەی لە پێكھاتەكەیدا ھەیە.

ھێلكە، بەھۆی بوونی ڤیتامین بی لە پێكھاتەكەیدا، وزەی پێویست بۆ لەش دابین دەكات.

سێوی سەوز، مێشك چالاك دەكات و زاكیرە بەھێز دەكات.

فستق، پۆتاسیۆمی پێویست بۆ لەش دابین دەكات، ئەمەش دەبێتە ھۆی بەدەستھێنانی وزەی پێویست.

شكۆلاتە، وزە بۆ لەش دابین دەكات، لە ماندوویەتی رزگاری دەكات.

Back to top button