خواردنی 60 گرام بادەم لە رۆژێكدا چ سودێكی هەیە

خواردنی 60 گرام بادەم لە رۆژێكدا مرۆڤ لە توشبوون بە نەخۆشی شەكرە و نەخۆشییەكانی دڵ و بەرزبوونەوەی رێژەی كۆلسترۆڵ دەپارێزێت.

پسپۆڕانی بواری خۆراك تەئكید دەكەنەوە لەسەر گرنگی بەهای خۆراكی بادەم و لەوبارەیەشەوە رایانگەیاندووە كە خواردنی بادەم بۆ ماوەی 4 مانگ لەشی مرۆڤ لە توشبوون بە شەكرە دەپارێزێت، چونكە بادەم رێژەی دەردانی ئەنسۆلین رێكدەخات.

هاوكات بۆ رێكخستنی رێژەی كۆلسترۆڵی خوێن پسپۆڕان دەڵێن، بادەم سەرچاوەیەكی زۆر باش بۆ ئەو مەبەستە.

هەروەك بادەم بە بوونی پرۆتین و چەندین ڤیتامین دەوڵەمەندەو هەستكردن بە تێربوونیش دەبەخشێت بەوەش مرۆڤ لە دووچار بوون بە كێشی زیادەو قەڵەوی دەپارێزێت.

Back to top button