ڕۆناڵدۆی دیاردە داوای یاریزانێکی ڕیال مەدرید دەکات

ڕۆژنامەیەکی بەڕازیلی ئاشکرای کردوە کە رۆنالدۆی دیاردە کە خاوەنی یانەی ڤایەد وەلیدە داوای یاریزانێکی بەڕازیلی یانەی ڕیال مەدریدی بۆ یانەکەی کردوە.

ڕۆژنامەی (گڵۆبۆ سپۆرت)ی بەڕازیلی بڵاویکردوەتەوە، کە یانەی ڤایەد وەلید زۆر گرنگی بە گواستنەوەی (ڕینیر خیسۆس)ی ئەستێرەی تازەی بەڕازیلی یانەی ڕیال مەدرید بۆ ڕیزەکانی دەدات، بەگوێرەی هەواڵەکە بەرپرسانی یانی ڤایەد وەلید دەزانن کە ئەو یاریزانە قورسە ئەم وەرزە لەگەڵ تیپی یەکەمی ریال مەدرید یاری بکات بۆیە دەیانەوێت بە خواستن یاریزانەکە بۆ ڕیزەکانیان بگوازنەوە، لێرەشدا پەیوەندی بەهێزی ڕۆناڵدۆی دیاردە بە ریال مەدرید و فلۆرۆنتینۆ پێریز کارەکە ئاسانتر دەکات و ئەگەری ڕێکەوتن بەهێزتر دەکات.

جێی ئاماژەیە(ڕێنیر خسیوس) بەم دواییە بە بری 30 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید کردوە و یاریزانەکەش لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەکات.

Back to top button