سەركردەیەكی یەكێتی: تەقینەوەكانی كۆیە دیاریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانە

خواكوڕك
شەوی رابردوو لەبەردەم دەفتەری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستان لە شاری كۆیە دوو تەقینەوە روویاندا كە بوە هۆی شەهید بوونی 7 هاوڵاتی, سەركردەیەكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕای گەیاند، تەقینەوەكانی شەوی ڕابردووی كۆیە، دیاریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانە بۆ كورد.

شوان داودی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: ”ڕووداوەكەی دوێنێ 20\12\2016ی كۆیە، دیاریی كۆماری ئیسلامیی ئێران بوو بۆ كورد، بەبۆنەی مافی هاووڵاتیبوون لەو وڵاتە كە هەر دوێنێ ڕاگەیاندرا“.

پێشتر خالید عەزیزی سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە میانەی بە خاك سپاردنی شەهیدانی حزبەكەی بە میدیاكانی راگەیاندبوو كە ئەوان تەنها ئێران بە تاوانباری سەرەكی رووداوەكە دەزانن, چونكە پێشتر هەڕەشەی ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆرستی كردووە.
خالید عەزیزی گوتیش:” ئێمە ئەو كردەوانمە لە ئێران دەوەشێنینەوە بەڵام تیرۆر بە تیرۆر وەڵام نادەینەوە”

 

 

15609196_1323098481084330_990344011_o

Back to top button