مه‌قته‌دا سەدر بەرامبەر پێگەیەك دواى سیستانى خۆپێشاندەرانى فرۆشت

ره‌وتی سه‌در به‌ ئاشكرا پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشانده‌رانی عێراق كۆتایی پێهێنا كه‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ له‌سه‌ر شه‌قام رۆژ ده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدیان له‌سه‌ره‌تای مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو ناچار به‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ كرد.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ میدیا عێراقییه‌كان، ئاماژە بەوەشکراوە، هەڵگەرانەوە لەناکاوەکەى مه‌قته‌دا سەدر رێبەرى ڕەوتى سەدر، بۆ بەڵێنێکى ئێرانى بۆ ئەو کەسایەتیە دەگەرێننەوە، کە گوایە لە “دواى مردنى گەورە مەرجەعی ئایینى شیعەکان، پێگەیەکى بەهێزى لەنێو حەوزەى نەجەف پێدەدرێت”.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ میدیا عێراقییه‌كان، ئاماژە بەوەشکراوە “رژێمى ئێران بەڵێنى بە موقتەدا سەدر داوە، رۆڵێکى بەرچاو بگێرێت لەدەستنیشانکردنى گەورە مەرجەعێکى نوێ گەر هاتوو عەلى سیستانى مرد”.

ئەمەش لەکاتێکدایە تاران بەهۆى درێژەى خۆپێشاندانەکانى ئەمدواییەى عێراق، زۆربەى میلیشیا نزیکەکانى خۆى، بەتایبەت لەدواى کوشتنى قاسم سولەیمانی، خەریکە لەناو دەچن و، کاریگەرییەکى ئەوتۆشیان لەنێو شەقامدا نامێنێت.

هه‌ر به‌ گزێره‌ی زانیارییه‌كان، سەدر کەئێستا لەئێرانە، پاش پاڵپشتى کردنى خۆپێشاندانە جەماوەرییەکە له‌ناكاو لێیان هەڵگەڕایەوەو، لەبەیاننامەیەکدا داوای خۆپێشاندانەکان کرد لە “بازنەى ئەمەریکا دوور بکەنەوە، ئەگینا بەپاڵپشتى هێزە ئەمنییەکان کۆتایی بەو پرۆسەیە دەهێنێت”.

سەرچاوەکان باس لەوەش دەکەن “نەخۆش کەوتنى سیستانى و گەڕان بەدواى جێگرەوەى زۆربەى دانیشتووانى حەوزەی نەجەف و قوم سەرقاڵ کردووە، بەتایبەت رژێمى كۆماری ئیسلامی ئێران، کە لەهەوڵى ئەوە دایە کەسێکى نزیک لەخۆى لەو پۆستە دیاریی بکات”.

 

Back to top button