سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین بۆ تره‌مپ : قودس بۆ فرۆشتن نییه
سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین له‌دوای راگه‌یاندنی رێككه‌وتنی سه‌ده له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه رایگه‌یاند: قودس بۆ فرۆشتن نییه و ئه‌م پیلانگێڕییه‌ش به ئاسانی تێناپه‌ڕێت.
مه‌حمود عه‌باس، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رێككه‌وتنی سه‌ده‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل به “پیلانگێڕی” وه‌سفكرد و رایگه‌یاند: “ئه‌م پیلانگێڕییه به ئاسانی تێناپه‌ڕێت”.
وتیشی: شاری قودس بۆ فرۆشتن نییه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك به‌كارده‌هێنین بۆ گرتنه‌به‌ری روێوشویهكان و گۆڕینی رۆڵی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین له ناوچه‌كه‌دا.
مه‌حمود عه‌باس وتیشی: ئه‌مه گورزێكه و له داهاتوودا گورزی لێ ده‌ده‌ینه‌وه، چونكه ئه‌مه له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یمانی بلفۆر دامه‌زراوه كه كاتی خۆی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا دایانڕشتووه.