كەشناسی ھەرێم: پێشبینیەکانی کەشوهەوا بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو راگه‌یاند .. لە ھەندێك شار و شارۆچكە بەفر دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه، له هه‌ولێر و دهۆكیش ئه‌گه‌رى به‌فربارینێكى كه‌م هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى پێنجشه‌ممه 30/1/2020، له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان له‌نێوان هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كانى سلێمانى و دهۆك ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه.



