لە نـزیك ئێران .. واشنتۆن 3 بنکەی سەربازی نـوێ لە عێراق دادەمەزرێنیت

گۆڤاری Breaking Defense ی ئەمریکی نیازی واشنتۆن بۆ دامەزراندنی 3 بنکەی سەربازی نیمچە هەمیشەیی لە هەرێمی کوردستان و لە نزیك سنووری ئێران لەگەڵ عێراق ئاشکرا کرد و ئاماژەی دا بە پێچەوانەی لێدوانەکانی تـرامپ ئەمریکا هێزەکانی ناکشێنیتەوە لە عێراق بەڵکـو بنکەی نوێ دادەمەزرێنیت و بـە قەبارەیەکی گەورەتـر بوونی دەبیت.
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە عێراق دوای تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی مەهەندس لە نزیك فڕۆکەخانەی بەغدا وای کرد ئەمریکا زیاتـر خۆی جێگیر بکات و بیـر لە دامەزراندنی بنکەیەكی سەربازی لە نزیك شاری سلێمانی و بنکەیەکی سەربازی گەورەتـر لە نزیك شاری هەڵەبچە کە 14 کیلۆ مەتر لە سنووری ئێران دوورە و بنکەیەکی سەربازی لە باشووری پارێزگای هەولێر دامەزرێنیت.
سەرچاوە : موازین نیوز