لە دووكان ژمارەیەك بەڕێوەبەر دەستیان لەكار كێشایەوە

خواكوڕك
بەپێی ئەو بەڵگەنامەیەی دەست (خواكوڕك)كەوتووە 20 بەڕێوەبەر و یاریدەدەری قوتابخانەكانی سنووری پەروەردەی دووكان، نامەی دەست لەكاركێشانەوەی خۆیان پێشكەش بە پەروەردەكە كردوو, هۆكاری دەست لەكاركێشانەوەیان گوشاری بەڕێوەبەرایەتیەكەیان بووە.
لە یاداشتەكە هاتووە بەهۆی ئەو گوشارەی كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سنوورەكە خراوەتە سەریان بۆ “ئیجرائاتكردن” لەگەڵ ئەو مامۆستایانەی پابەندی دەوام نین, نامەی دەست لەكار كێشانەوە پێشكەش دەكەن.
ئەو بەڕێوەبەر و یاریدەدەرانە، لە یاداشتەكەدا، ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە، لەمەودوا ئەوان تەنها وەكو مامۆستایەكی ئاسایی، لە قوتابخانەكانییاندا دەمێننەوە.

 

 

 

Back to top button