فڕۆکەیەکی ئەمریکا لە ئەنبار کەوتە خوارەوە

دوای ئەوەی سەرەتای ئەم هەفتەیە فڕۆکەیەک لە ئەفغانستان خرایە خوارەوە، کە ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی هەلگرتبوو، میدیاکان بڵاویانکردەوە کە فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە عێراق کەوتۆتە خوارەوە کە چوار کەسی تێدا بووە، گیانیان لە دەستدا.

کەنالی عەرەبیە ڕایگەیاندووە فڕۆكەكە لە جۆری “سی 27 جی سپارتان” بووە و لە ناوچەی ئەنبار كەوتۆتە خوارەوە، هاوكات تیمێكی چوار كەسی تێدا بووە و سەرجەمیان گیانیان لە دەستداوە.

شایەنی باسە تا ئێستا ئەمریکا هیچ زانیاریەکی لە بارەی کەوتنە خوارەوەی ئەو فڕۆکەیە ئاشکرا نەکردووە

Back to top button