سه‌رۆكه حكومه‌ت پێشوازی له شاندێكی باڵای حكومه‌تی رووسیا ده‌كات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/01/20200129_172427.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ میخائیل بۆ‌گدانۆڤ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه له لایه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندی باڵای رووسیا و نوێنه‌ری سه‌رۆكی رووسیا و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه، كرا
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیه دوو قۆلیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و مۆسكۆ و هاوكات دۆخی ناوچه‌كه و جوله‌كانی ئه‌م دوایه‌یی داعش گفتوگۆیان له باره‌یه‌وه كرا.
ئه‌مڕۆ میخائیل بۆ‌گدانۆڤ به سه‌ردانێكی ره‌سمی بێ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌غدا بگات، گه‌یشته هه‌ولێر و له به‌رایی سه‌ردانه‌كه‌یدا، له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه.