توركیا هێزێكی زۆری له‌ سه‌ر سنوری رۆژئاوی كوردستان كۆكردۆته‌وه‌

 

سوپای توركیا هێزێكی زیاتری ره‌وانه‌ی ویلایه‌تی هاتای سه‌ر سنووری سووریا و به‌شێكی دیكه‌ش ره‌وانه‌ی سنووری پارێزگای ئیدلب سه‌ر سنوری رۆژئاوای كوردستان كرد.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، ئێواره‌ی دوێنێ سێ شه‌ممه‌ كاروانێكی سه‌ربازی توركیا كه ‌له ‌تانك و زریپۆش و چه‌كی قورس پێكهاتوون، گه‌یشته ‌شارۆچكه‌ی ره‌یحانی له‌ ویلایه‌تی هاتای، ئه‌مه‌ش به‌ئامانجی زیادكردنی هێزه‌كانی توركیا له‌سه‌ر سنووری رۆژئاوای كوردستان كۆبووه‌ته‌وه‌
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌‌وه‌، روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، كاروانێكی دیكه‌ی سه‌ربازی توركیا گه‌یشتووه‌ته‌ ناو خاكی سووریا و له ‌باشووری شارۆچكه‌ی سه‌راقبی سه‌ر به‌ پارێزگای ئیدلب جێگیركراون.

روانگه‌كه‌ له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌و كاروانه ‌سه‌ربازییه‌ی گه‌یشتووه‌ته‌ ناو خاكی سووریا له سی تانك و زریپۆش و ژماره‌یه‌ك سه‌رباز پێكهاتوون.

Back to top button