سەرۆک بارزانی پێشوازی لە میخائیل بۆگدانۆڤ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆک بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازی لە میخاییل بۆگدانۆڤ نوێنەری تایبەتی سەرۆكی رووسیا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و جێگری وەزیری دەروەی رووسیا و شاندێكی یاوەری باڵای ئەو وڵاتە کرد

 

لەم کۆبوونەوەدا میخائیل بۆگدانۆڤ وێرای گەیاندنی سەڵاوی تایبەتی ڤلادمیر پۆتن بۆ سەرۆک بارزانی ، بەردەوامی پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و رووسیای بە گرینگ وەسف کرد و گووتی پێوەندی میژووییمان دەرخەری ئەو ڕاستییەن ، لە بەرامبەردا سەرۆک بارزانی سوپاسی نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیای کرد و هاوڕابوونی خۆی بۆ بەردەوامی پێوەدییەکان دەربڕی .

 

سەرۆک بارزانی لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئاماژەی بە ڕۆلی ئەرێنی حکومەتی رووسیا و کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە کرد کەلە رۆژە سەختەکاندا پاڵپشتی ئابووری هەرێمی کوردستانیان کردووە .

 

باسی کێشەکانی یاسایی گەلی کورد بە گشتی و کوردانی رۆژئاوایی بەشێکی تری کۆبوونەوەکەی بۆ تەرخان کرا و سەرۆک بارزانی ڕاوبۆچوونی خۆی لە رێگەی ئەم نوینەرایەتیەوە گەیا ندەوە سەرۆکی رووسیا و هیوای خواست بە لەبەرچاو گرتنی مێژووی ڕابردوو ، بۆ چارەسەری کێشەکان رووسیا هەنگاوی ئەرێنی بنێت .

 

 

لە کۆتاییدا ئاڵ و گۆڕەسیاسیەکانی ناوچەیی و جیهانی بە گشتی تاوتوێ کران و مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعشیش تەوەرێکی تایبەتی کۆبوونەوەکە بوو .

Back to top button